هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن: لە هەولێر و دهۆک بانگەشە بە منداڵ و کەسانی بیانی کراوە

هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن، رایدەگەیەنێت، “لە هەولێر و دهۆک بانگەشە بە منداڵ و کەسانی بیانی کراوە”.

سەلما فاتیح، وتەبێژی تۆڕی هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند، لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هەڕەشە لە چاودێرانمان دەکرێت و مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا دەکرێت.

باس لە ئەوەش دەکات، کێشەی پەنجەمۆر هەیە لە بەشێکی زۆری بنکەکانی دەنگدان و ئەوەش دەبێتەهۆی بێبەشبوونی هاوڵاتییان لە پرۆسەی دەنگدان.

بە وتەی وتەبێژی تۆڕی هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن، “کەسانی سەربازیی ناسراو بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لە بنکەکانی دەنگدان لەبری کەسانی دیکە دەنگ دەدەن، هەروەها کوژاندنەوە و کارنەکردنی کامێراکانی چاودێری لە بنکەکانی دەنگداندا یەکێکی دیکەیە لە پێشێلکارییەکان”.

دەشڵێت، “لە چەند بنکەیەک بەتایبەت لە هەولێر و دهۆک، بەئاشکرا بانگەشە بە منداڵ دەکرێت، کە ئەوە جگە لە پێشێلکاریی پرۆسەی دەنگدان پێشێلکارییە بە مافەکانی منداڵان، هەروەها لە هەولێر، کارتی دەنگدان بە کەسانی بیانی دابەشکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share