قوباد تاڵەبانی: هاوڵاتییانی هەرێم پێویستیان بە سەقامگیری زیاترە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە ماکیسم روبین کونسوڵی گشتی روسیا لە هەولێر و لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.

ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە ماکیسم روبین کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر لە گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی کوردستان کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و رێگە نەدەن ناکۆکییەکان کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان دروست بکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ریشەیی و لە چوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بکرێن بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هەردوولادابێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ساڵانێکی زۆر لە ناسەقامگیری و ناکۆکی، هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستییان بە  سەقامگیری زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت دۆخی خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێت و پێکەوە کار بۆ گەشەپێدانی ئابوری بکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرینەی دەرچووانی یەكەم لە سلێمانین
ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی راگەیەنرا

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێم راگەیەنرا. ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رێوڕەسمی…
Total
0
Share