نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی: هەفتەی داهاتوو حکومەتی هەرێم شۆک دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند،”هەفتەی داهاتوو حکومەتی هەرێم شۆک دەکەین”.

دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکان دەستپیدەکەن، مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن بەجۆرێک حکومەت بەئاگا بێتەوە و بزانێت ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران چۆنە.

وتیشی، “چارەنووسی خوێندکاران لەسایەی حکومەتی هەرێمدا وەکو دایک و باوکیان و مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکان رەشدەبێت، بەوپێیەی ماوەی دەیان ساڵە خوێندکاران لە گێژاوی دابەزینی کوالێتیی خوێندندان و باجەکەی دەدەن”.

دڵشاد میرانی ئەوەشی وت، “لەگەڵ سەرجەم گروپە ناڕازییەکان فیدراسیۆنێکی گەورە دروستدەکەین و بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو بڕیارێک دەدەین کە حکومەتی هەرێم تووشی شۆک دەکەین”.

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی باسی لەوەش کرد، “هاوشێوەی فەوتانی سێ مووچەی ساڵی 2023 ساڵی 2024یش دوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە، حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە، کە هیچ رەگەزێکی حوکمداری تێدانەماوە و کۆتایی نزیکە”.

بابەتی پێشتر

داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

بابەتی دواتر

هەسەدە: دوو هێرش لە دەوروبەری مەنبج تێكشكێندران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share