هەپەگە: نازانین چۆن و بەچی لە ئۆتۆمبیلەکەی پێشمەرگە دراوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل لەبارەی ڕوداوی بۆردومانی ئۆتۆمبیلەکەی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “نازانین بەچی و چۆن لە ئۆتۆمبیلەکەی پێشمەرگە دراون”.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر گرژییەکان دەڵێت، ” دوای ئەوەى هێزەکانی پەدەکە چوونە کامپی هێزەکانمان لە ناوچەى مەتینا، هێزەکانمان بە ئامانجی هۆشیارکردنەوە بە چەکی کەسی تەقەیان بە ئاسماندا کردووە، هیچ یەک لە زرێپۆشەکان گوێیان بەو هۆشیارکردنەوەیە نەداوە و بەردەوام بوون لەسەر جموجوڵەکەیان و دوای ئەوە چۆن گورزیان لێدراوە و لەلایەن کێوە لێیاندراوە، ئەوە روون نەبووەتەوە، چونکە ئەوە روون نەبووەتەوە، کە ئاخۆ مینی چێندراوی پێشتر تەقیوەتەوە، یان هێرشی ئاسمانی  روویداوە”.

ئەمڕۆ 6ی حوزەیران، لە هێرشێكدا لە چیای مەتینا نۆ پێشمەرگە بوونە قوربانی، واتە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چوار پێشمەرگەش برینداربوون، زانیاری جۆراوجۆر لەبارەی سەرچاوەی هێرشەكە بڵاودەكرێتەوە.

بۆ بینینی ئەو ئۆتۆمبیلەی کە پێشمەرگەکانی تێدا شەهیدبووە کلیل لێرە بکە.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: داوا لە پەرلەمان و لایەنەکان دەکەم دژی هێرشی پەکەکە بوەستنەوە

بابەتی دواتر

تورکیا بۆردومانی کەمپی مەخموری کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share