ژنان لە ژیانیاندا بۆی هەیە، تووشی چەندین کێشەی تەندروستیی جۆراوجۆر بن کە بەشێکیان نابێت فەرامۆش بکرێن لەوانەش:
-خوێنبەربوونی نائاسایی لە کاتی سووڕی مانگانە یان لەکاتەکانی دیکەی مانگدا.
-ئازاری توندی بەشی خوارەوەی سک
-بوونی دەردراوی جیاواز، کە دەکرێت نیشانەبن بۆ هەوکردنی بەکتری یان نیشانەی هەر نەخۆشییەکی دیکە
-زیادبوونی نائاسایی مووی جەستە
– دەرکەوتنی پەڵەی رەنگ جیاواز لەسەر جەستە
– دەرکەوتنی گرێ لەسەر مەمک، یان گۆڕانی رەنگی مەمک.