لە کەرکوک دوو ژن شەش منداڵیان بوو

لە شەوی سەری ساڵدا دوو ژن لە شاری کەرکوک شەش منداڵیان بوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە شەوی سەری ساڵدا لە شاری کەرکوک دوو ژن سەردانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی شارەکەیان کردووە بە مەبەستی لەدایکبوونی منداڵەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر یەکێک لە ژنەکان بە منداڵی سیانە دووگیان بوون و منداڵەکانیان لەدایکبووە.

ئاشکراشیکرد، تەندروستی دایک و هەر شەش منداڵەکە جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: لەماوەی ساڵێکدا پێنج هاوڵاتیی هەرێم بە بۆردومانی تورکیا شەهید بوون

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەماوەی تەنها ئەمساڵدا پێنج هاوڵاتی هەرێم لە بۆردومانی سەر سنورەکاندا…
Total
0
Share