تەندروستیی سلێمانی لێكۆڵینەوە لە كەیسێكی ئیفلیجبوون دەكات، تا بزانرێت پەیوەندیی بە ڤاكسینەوە هەیە یان نا

تەندروستیی سلێمانی لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری توشبوونی كەسێك بە ئیفلیجی، كە چەند ڕۆژێكە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، “تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە هۆکارەکەی ڤاکسینی کۆرۆنا بێت”.

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندی بە کەسوکاری نەخۆشەکەوە کرد، جگە لەوەی کچی نەخۆشەکە بۆ ئێستای پشتڕاستکردەوە، کە باوکی بەر لە 10 ڕۆژ ڤاکسینی وەرگرتووە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەکی دیکە بخاتەڕوو.

سەبارەت بەهەمان بابەت، دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو کەسەی دەگوترێت توشی ئیفلیجی بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە هۆکارەکەی ڤاکسینی کۆرۆنا بێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە.

ئەو بەرپرسەی تەندروستیی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هیچ حاڵەتێكی گوماناوی لە سلێمانی دوای بەكارهێنانی ڤاكسین تۆمارنەكراوە، “بەڵام دەکرێت کەسێک خۆی توشی هەندێک نەخۆشی ببێت بەبێ ئەوەی پەیوەندی بە ڤاکسینەوە هەبێت، با پێشتریش ڤاکسینی وەرگرتبێت”.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم جەختیشیکردەوە، بەدەمەوەچوونی خەڵک بۆ وەرگرتنی ڤاکسین زۆر زیادیكردووە، بەراورد بە سەرەتای گەیشتنی ڤاکسینەکە بە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

کەشتییەکی ئاسمانی 21 تۆنی چینی بەر زەوی دەکەوێت

بابەتی دواتر

پێنج یانە دەتوانن بۆندی مباپێ واژووبکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share