لە سەرچاوەی سەرهەڵدانیەوە دڵنیایی لەبارەی ڕاددەی كوشندەیی ئۆمیكرۆن دەدرێت

دوای زیاتر لە 10 ڕۆژ لە دەركەوتن و ئاشكرابوونی توشبوو، تائێستا زانیارییەکان ‏لەبارەی مەترسییەکانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کەمن، توێژینەوەیەکی زانایان لە ئەفریقای ‏باشوور ئاماژە بەوەدەکات کە ئەوانەی بەهۆی گۆڕاوەکەوە چوونەتە نەخۆشخانەکان ‏نیشانەکان تێیاندا هێواشترە بەراورد بە گۆڕاوەکانی دیکەی کۆرۆنا.‏

پێشتر و لەسەرەتای سەرهەڵدان و دەركەوتنیەوە، زانایان هۆشدارییاندا لە مەترسییەکانی ‏گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، بەوەی کوشندەترە لەو گۆڕاوانەی کۆرۆنا کە تائێستا تۆمارکراون.‏

پزیشکانی نەخۆشخانەی “چوان” کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆنە لە ناوچەی ‏گۆتەنگ-ی ئەفریقای باشوور ئاشکرایانکردووە، لە 2ـی کانوونی یەکەمەوە 42 ‏تووشبووی کۆرۆنا چوونەتە نەخۆشخانە، کە زیاتر 70%ـیان پێویستیان بە ئۆکسجین ‏نەبووە، تەنها نۆ لەو تووشبووانە پێویستیان بە ئۆکسجین بووە، حەوتیان تووشی ‏هەوکردنی سییەکان بوون و چواریشیان بەهەمانشێوە سییەكانیان هەویكردووە، بەڵام ‏هۆکارەکەی بەدەربووە لە گۆڕاوەكە.‏

توێژینەوەکەی ئەفریقای باشوور قسەی لەبارەی گیانلەدەستدانیش بە گۆڕاوە نوێكە هەیە، ‏ئاشكرایكردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان لەم شەپۆلە نوێیەی کۆرۆنادا زۆر کەمترە بەراورد ‏بە سەرەتای شەپۆلەکانی دیکەی کۆرۆنا.‏

لەگەڵ ئەوەی پزیشکانی نەخۆشخانەکەی ئەفریقای باشوور بە ئاشکرا باسیان لەوە ‏نەکردووە ئەوانەی چوونەتە نەخۆشخانەکە تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بوون، بەڵام ‏ئاماژە بەوەکراوە، ئەوە یەکجارە لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا ئەو ڕێژە کەمە لە ‏تووشبووان پێویستیان بە ئۆکسجین هەبێت. ‏

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لەزاری فەرید عەبدوڵا بەڕێوەبەری ‏نووسینگەی توێژینەوە لە نەخۆشییەکانی ئایدز و سیل لە ئەنجومەنی توێژینەوە ‏پزیشکییەکان لە ئەفریقای باشوور قسەی لەبارەی كەمیی پێویستبوون بە ئۆكسجین لە ‏تووشبووانی ئۆمیكرۆن كردووە، ڕایگەیاندووە، “ئەوە یەکەمجارە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ‏ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕووبدات بەهەموو گۆڕاوەکانی پێشووەوە، لە شەپۆلەکانی پێشوودا ‏زۆرینەی ئەوانەی چوونەتە نەخۆشخانەکان پێویستیان بە ئۆکسجین هەبووە”.‏

لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنی فاوچی ڕاوێژکاری کۆشکی سپی و بەڕێوەبەری پەیمانگای ‏نیشتمانی بۆ نەخۆشییە گواستراوەکانی ئەمریكا بە ‏CNNـی ڕاگەیاندووە، زانایان و ‏شارەزایان تائێستا بەدوای ئاستی توندی و کوشندەیی گۆڕاوەكەوەن.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوەی لە بەڵگەکانی پێشووەوە دەستمانکەوتووە و دەیبینین، ‏دەریدەخات گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە ئاستێکی بەرز مەترسیدارنییە و نیشانەکانی توند نابن ‏لەکەسی تووشبوودا”.‏

بابەتی پێشتر

ژماره‌ى شه‌هیدانى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش زیادیكرد

بابەتی دواتر

گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل ته‌نگى به‌ سعودیه‌ هه‌ڵچنیوه‌‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share