گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی و بانكی رایگەیاند، مووچەی مانگی 11 و 12 عێراق یەك ترلیۆن دینار دەنێرێت و پێشتر 763 + 630 ملیار دینار هاتووە كە دەكاتە یەك ترلیۆن و 393 ملیار دینار و 996 ملیار دینار مووچەی مانگی 10ی لێدراوە و 397 ملیار دیناری ماوەتەوە.
دەشڵێت، “بەپێی ئەوەی مانگانە 87 ملیار دینار كە دەكاتە نیوەی داهاتی ناوخۆ بۆ عێراق دەنێردرێت و نیوەی بۆ كوردستان دەمێنێتەوە، داهاتی ناوخۆی هەرێم پشكی كوردستان بۆ حەوت مانگی كۆتایی ئەمساڵ 609 ملیار دینارە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، یەك ترلیۆن+ 397+ 609 ملیار دینار كە دەكاتە دوو ترلیۆن و 6 ملیار بەردەست دەبێت و مووچەی مانگی 11+ 12 ترلیۆنێك و 992 ملیار دینار كە پارەی بەردەست زیاترە لە مووچەی دوو مانگ.