ئۆمێد خۆشناو: هەر کەسێک لە پشت ئاگرەکانی هەولێرەوە بێت چاوپۆشی لێ ناکرێت

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە سێ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە کە لەماوەی رابردوو لە هەولێر روویانداوە بە گومانن و هەر کاتێک ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکراکران، ئەوا هەر کەسێک لە پشتیانەوە بووبێت چاوپۆشی لێ ناکرێت و بە رای گشتی رایدەگەیەنین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین کەس لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و دواتر دوای سەلماندنی بێتوانیی خۆی ئازادکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

باسی لەوەشکرد، وەک چۆن خەڵک بە گومانن لە هەندێک ئاگرکەوتنەوەی شارەکە، ئەوانیش وەک ئیدارەی شارەکە گومانیان هەیە و هەر کات ئەنجامەکان ئاشکراکران بۆ خەڵکی رادەگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێریی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی: قسەکانی هێمن هەورامی نوکتەی سیاسین و حسابی لەسەر نییە

بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێریی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی وتەکانی هێمن هەورامی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، “قسەکانی نوکتەی…
Total
0
Share