پەرلەمانی عێراق لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكان دەنێرێتە كەركوك

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەی ئاسایش و بەرگریی راسپارد بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو سەردانی پارێزگای كەركوك بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێیدا هاتووە، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی راسپارد كە سەردانی پارێزگای كەركوك بكەن بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی شارەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیژنەكە راپۆرتێك لەسەر رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی كەركوك ئامادە دەكات و دواتر دەخرێتە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی كەركوكەوە، ژمارەیەك هاوڵاتیی كورد شەهید و برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین: بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕیزتان زۆر خەفەتبار بووین

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی حسێن محەمەد بەهائەدین. دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی: مامۆستا…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان: دەرماڵەی 150 هەزار دیناری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان…
Total
0
Share