لە ساڵی نوێدا مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕوانی دوو مووچەکەی 2024 دەکەن

رۆژی 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا و وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەشدەکرێت.

هەر رۆژی 17ی 12ی 2024 بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی کە بڕەکەی 631 ملیار و 335 ملیۆن دینار بوو.

سەرەڕای ئەوەی لە 1ی1ی 2025داین، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانووی یەکەمی ساڵی رابردوو و روون نییە چارەنووسیان چی بەسەردێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
Total
0
Share