راگەیەندراوێك لە نەخۆشخانەی هیواوە

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، لە رۆژێكدا 1200 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە و بە پێویستی دەزانم سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی سەرجەم پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان بكەم هەمیشە خەمخۆر و پاڵپشتبوون بۆ چارەسەری نەخۆشانمان.

دەشڵێت، “سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی كە هەیە و لە ئێستادا پشووی رەسمییە لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم، بەڵام نەخۆشخانەی هیوا بڕیاری دابوو كە 29 و 30ی ئەم مانگە بكاتە دەوامی رەسمی بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە تووشبووانی شێرپەنجە بگەیەنێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە هێشتا تووانیوومانە خزمەتگوزارییەكان لە ئاستێكی باڵادا پێشكەش بە تووشبووانی شێرپەنجە بكەین و گرفتە داراییەكان نەبوونەتە هۆی لاوازبوونی خزمەتگوزارییەكانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەروەها ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هیوا 21 نەخۆشی تازە تۆماركراون و 1200 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو 2300 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجامدراوە

بابەتی پێشتر

بەهۆی گڕگرتنی بانزینەوە دوو کەس برینداربوون و خانوو و ئۆتۆمبێلێک سووتان

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share