بەرگریی شارستانیی هەرێم ئاماری رووداوەکانی شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە

بەرگریی شارستانیی هەرێم، ئاماری رووداوەکانی شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو پلانەی بۆ بەرێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە هەرێم دیاریکرابوو بە سەرکەوتویی جێبەجێکرا سوپاسی سەرجەم تیمەکان و هاوڵاتییانیش دەکەین کە لە بەکارهێنانی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان پابەندی رێنماییەکان بوون”.

باسی لەوەش کرد، “دەستخۆشی لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە بەشێوەیەکی رێکوپێک کاریان کرد لەسەر گەیاندنی پەیامە هۆشیارییەکانی بەرگریی شارستانی بە هاوڵاتییان”.

وتیشی، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا (سێ حاڵەتی سووتانی خانوو، دوو حاڵەتی سووتانی ئۆتۆمبێل، دووحاڵەتی سووتانی دووکان، گیانلەدەستدانی دوو منداڵ بەهۆی دووکەڵەوە و یەک حاڵەتی رزگارکردن) تۆمارکراون.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێم ئەوەشی وت، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، راپەڕین و ئاکرێ هیچ رووداوێک تۆمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
زیاتر ببینە

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: هەڵبژاردن بکرێتەوە کورسییەکانی یەکێتی زیاددەکەن و کورسیی پارتی کەمدەکات

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردن بکرێتەوە، ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی زیاددەکەن و…
Total
0
Share