هەولێر.. گەنجێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەنجێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن لە شەقامی 100 مەتری تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ع.ا.ب) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیرکرد.

دەشڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلەکەی و کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەشدەكات، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.

بابەتی پێشتر

پاسەوانی سنوور چوار بنكەی سەربازی لە كانی ماسێ دادەمەزرێنێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share