کەستانە کە ناوە زانستییەکەی بریتییە لە Chestnut، بە یەکێک لە خۆراکە سوودبەخش و گرنگەکان بۆ تەندروستیی مرۆڤ دادەندرێت، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا دەکرێتەسەر ئاگردان و گەرمکەرەوەکان و لەلایەن خەڵکییەوە دەخورێت.
کەستانە، بەدەر لەوەی خۆراکێکی بەتامە و خەڵکی بە تامەزرۆییەوە دەیخۆن، لەهەمان کاتدا، خاوەنی چەندین سوودی گرنگیشە بۆ تەندروستیی مرۆڤ و جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ریشاڵ و ڤیتامینە جۆراوجۆرەکان.
پزیشکان و پسپۆڕانی زانستی خۆراک، پێشنیار دەکەن خەڵکی بەتایبەتی لە وەرزی زستان و سەرمادا “کەستانە” بخۆن، لەبەر ئەم سوودە تەندروستییانە:
1- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.
2- بەسوودە بۆ کۆئەندامی دەمار
3- بەهۆی هەبوونی ماددەی ریشاڵ، هەستی تێربوونت پێدەبەخشێت، ئەمەش بۆ کێش دابەزاندن بەسوودە.
4- ئەو کەسانەی کێشەی کەم خوێنییان هەیە دەتوانن سوودی لێ ببینن.
5- تەندروستیی چاو دەپارێزێت
6- بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی هەرسکردنییان هەیە.
7- دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و بەرگری لە دژی شێرپەنجە زیاددەکات.