لەپڕ وازهێنان لە شەكر چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

ئەگەر لەپڕێكدا واز لە خواردنی شەكر بهێنیت، گۆڕانكارییەكی گەورە بەسەر جەستەتدا دێت، بەڵام ئایا لایەنی نەرێنیی هەیە؟

پسپۆڕانی خۆراك وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە و دەڵێن، ئەگەر دەتەوێت كێشی لەشت داببەزێنیت، ئەوا پێویستە دەستبەجێ و بە یەكجاری واز لە خواردنی شەكر بهێنیت.

دكتۆر یلینا تیخومیروڤا پسپۆڕی خۆراكناسی ڕایگەیاند، لەپڕ وازهێنان لە شەكر، كاریگەریی خراپی لەسەر جەستەی مرۆڤ نابێت و ئەگەر كەسێك بە مەبەستی دابەزینی كێشی جەستەی وازی لە خواردنی شەكر و شیرینی هێنا، بە هیچ شێوەیەك دووچاری لێكەوتەی نەرێنی نابێت و بە پێچەوانەوە كێشی خێرا دادەبەزێت.

بەپێی وتەی پسپۆڕەكە، وازهێنانی كتوپڕ و یەكجارەكی لە خواردنی شەكر هاوشێوەی وازهێنان لە كحول و ماددەی هۆشبەر جەستە ناخاتە شڵەژانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كەسێك كە بۆ دابەزاندنی كێشی جەستەی دەستبەرداری شەكر دەبێت، دەتوانێت بە یەكجاری لە شیرینی دانەبڕێت و ئەو جۆرانە بخوات كە جێگرەوەی شەكریان تیادا بەكارهێنراوە و جەستە نایانمژێت.

بابەتی پێشتر

خواردنەوەی دوو کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا تەمەنت درێژ دەکات

بابەتی دواتر

سكالۆنی دوای مۆندیال واز لە ئەرجەنتین دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share