هێزه‌ئه‌منییه‌كان 12 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌.. له‌ دیاله‌ كارتى ڤاكسین فرۆشراوه‌

له‌ دیاله‌ 12 كه‌س به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی ڤاكسین ده‌ستگیركران كه‌ پێنج كه‌سیان فه‌رمانبه‌ربوون.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی دواى به‌دواداچوونیان توانیویانه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌ 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی به‌كارهێنانی ڤاكسین به‌و هاوڵاتییانه‌ی كه‌ خۆیان ڤاكسیننه‌كردووه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، پێشتر هاوڵاتییان هێزه ‌ئه‌منییه‌كانیان له‌و كاره‌ ئاگاداركردبووه‌وه‌ و دواى بڕیارى دادوه‌ر پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و 12 تۆمه‌تباره‌ ئه‌نجامدراوە، كه‌ پێنجیان فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بوون.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق دەڵێت، “تۆمەتبارەكان دانیانناوه‌ به‌ وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كى زۆر له‌ به‌رامبه‌ر فرۆشتنی كارتی ڤاكسین، بۆیه‌ له ‌ئێستادا ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: رێككەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان نەكراوە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رەتیدەكاتەوە رێككەوتنی سیاسی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرابێت. باقر ساعدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەكە رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

نوێترین لێدوانی تەندروستیی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینیەکان دەکەن بە مەبەستی زانینی ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک…
Total
0
Share