پاش 40 ساڵی.. چەند ڕێنماییەک بۆ دابەزاندنی کێش و مانەوە بە گەنجی

پسپۆڕانی تەندروستی ڕایانگەیاندووە، پاش تەمەنی 40 ساڵی هەموو شتێک لە جەستەی مرۆڤدا دەگۆڕێت، چونکە هەرسکردن و بەکاربردنی خۆراک خاودەبێتەوە و حەزکردن بە شەکر زیاددەکات و کەمتر هەست بە چالاکی و توانا دەکەیت.

بۆیە ڕۆژانە ئەنجامدانی 30 خولەک وەرزش و خواردنی خۆراکی تەندروست تەنها یارمەتیدەری دابەزاندنی کێش نابێت، بەڵکو گەنجتر دەرتدەخات و وادەکات پاش 40 ساڵییش چالاک و بەتوانا بیت.

ئەمانەی خوارەوە، چەند ڕێنماییەکی تەندروستیین بۆ پاش 40 ساڵی.

خواردنی ژەمی سووک و تەندروست

پێویستە ژەمەکانت سووک و تەندروست بن و ڕێژەی پێویست لە سەوزە و چەرەس و پرۆتینەکانیان تێدابێت.

وەرزشکردن و زیادکردنی پرۆتین

پسپۆڕان جەختدەکەنەوە، پاش 40 ساڵی گرنگیی زیاتر بە وەرزش بدرێت و پرۆتینی زیادە بەکاربهێنرێت.

بڕێکی گونجاوی نوستن

پێویستە سووڕێکی هاوسەنگی نوستنت هەبێت، تاکو جەستە و مێشکت پشووبدەن.

وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکییەکان (سەپلیمێنت)

بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێکهاتانەی بەهۆی تەمەنەوە لە جەستەدا ڕێژەیان دادەبەزێت، پێویستە پشکنینینی پزیشکی ئەنجامبدرێت و ئەو تەواوکەرە خۆراکیانە بەکاربهێنرێت کە ڤیتامین و ئاسنەکانیان تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share