لە سلێمانی ماڵێک سووتا و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەش برینداربوو.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچرای نوێ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە کە سێ منداڵی تێدابووە.
وتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە دوو لە منداڵەکان گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵە، ئەوەی دیکەش سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی کراوە.
باسی لەوەشکرد، “ئەو خێزانەی لەنێو ماڵەکەدا نیشتەجێن بە نەتەوە عەرەبن”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت

وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت. د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی…
Total
0
Share