بەرگریی شارستانیی هەولێر: بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ داری کریسمسدا بکەن

بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی داری کریسمسەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داری کریسمس تايبەتمەندیی خۆی هەيە بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ زياتر بەکاردێت و بە گڵۆپ و جوانکاری دەڕازێندرێتەوە، بەڵام هەموو ئە و کەلوپەلانە ماددەی زوو گڕگرتوون و لە کەمترين کاتدا گەورەترين کارەسات دروستدەکەن.

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، “بۆيە رێنمايتان دەکەين زۆر بە وريايی مامەڵەبکەن تاوەکو بۆنە و ئاهەنگەکان  بەخۆشی و سەلامەتی و بێ مەترسیی گيانی و زيانی ماڵی کۆتایيان بێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەڵەبجە: بۆیەکەمجار حکومەتی عێراق وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ کردین

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بۆیەکەمجار وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە بەشە ڤاکسینی پارێزگای ناردووە. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە…
Total
0
Share