كەشناسی لەبارەی كەشوهەوای ئەمشەوەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت ئەمشەو نمەباران لە هەندێك ناوچە و بارانی مامناوەند بەشێوەی پچڕپچڕ كە هەندێك كات هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەردەوامبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمدا هاتووە، لە دوای نیوەشەو بارانبارین تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك ناوچەی گەرمیان بەردەوامدەبێت تاوەكو بەرەبەیان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مەودای بینینی ئاسۆیی (5-8)كیلۆمەتردەبێت بەهۆی بوونی تۆز لە هەوادا.

بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم بەم شێوەیەبووە:

هەولێر 1.4 ملم

شەمامك 0.8 ملم

پیرمام 2.0 ملم

سلێمانی 4.7 ملم

چەمچەماڵ 1.5 ملم

دهۆك 0.5 ملم

زاخۆ 3.5 ملم

ئاكرێ 5.2 ملم

ئامێدی 11.8 ملم

بامەرنێ 3.6 ملم

بارزان 12.8 ملم

بازیان 0.2 ملم

دەبەندیخان 8.6 ملم

حاجی ئۆمەران 14.8 ملم

هەڵەبجە 2.0 ملم

هەڵشۆ 4.6 ملم

خەبات 0.2 ملم

مانگیش 2.6 ملم

مەیدان 0.8 ملم

سۆران 9.8 ملم

پێنجوێن 7.2 ملم

قەڵادزێ 1.8 ملم

مێرگەسور 4.8 ملم

كەركووك 0.2 ملم

خانەقین 0.4 ملم

بابەتی پێشتر

نەجمەدین محەمەد: تەوتین تەنها لە بانكەكانی رێگای رەشید و رافیدەینەوە بێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share