لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی باوکی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو زانیاریی كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوە و تۆمەتبار هەڵاتووە.

ئاشکراشیکرد، هیزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێئەنجام درابوو.

باسیلەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار ( م،م،ع لەدایكبووی 2002 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پله‌ى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ى به‌رزكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و…
زیاتر ببینە

مەحسون قرمزگول بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ: ئەمە تەنیا بەدەستهێنانی خەڵاتێک نییە بەڵکو هاتنەدی خەونی کیژۆڵەیەکە

بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵی 2025 لەلایەن فیفاوە، مەحسون قرمزگول، هونەرمەندی ناودار، پەیامێکی ستایشی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکە…
Total
0
Share