لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ به‌ هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای دوكان سلێمانی له‌ ئاستی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “كاتژمێر 3:15 خوله‌كی به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر له‌سه‌ر رێگای دوكان سلێمانی له‌ ئاستی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربوو و دواتر گیانیلەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” به پێی هێڵكاری تیمه‌كانی هاتووچۆ ده‌ركه‌وتووه‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ خێرایی ‌و پابه‌ند نه‌بوون بووه‌ به‌ یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆوه‌”.

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا جگە لەم رووداوە سێ رووداوی دیکە روویانداوە و بەهۆیانەوە چوار کەس برینداربوون.

 

بابەتی پێشتر

ناسا ناردنی کەشتیوانە ئیماراتییەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان دواخست

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە کە چواریان خوشک و بران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share