نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد بوو بە تاكە سەنتەری بۆردی عەرەبی لە عێراق

نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی، بوو بە تاكە سەنتەری بۆردی عەرەبی لە پسپۆڕیی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەری منداڵان لە عێراق.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، “لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئیمزای دكتۆر عومەر عەوەز ئەلڕەواس ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی پزیشكیی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەكانی لەسەرە، ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەكان رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بە پرۆگرامی مەشقی پزیشكان لە بوارەكانی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و خۆراكی منداڵان لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی”.

ئاشكرایكردووە كە بەپێی نووسراوەكە، دوای ئەوەی تیمی هەڵسەنگاندنی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەكان، سەردانی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی كردووە لە شاری سلێمانی و ئاگاداربووە لە بەشەكانی نەخۆشخانەكە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشدەكرێن، تیمەكە راسپاردەی دەركردووە بۆ دانپیادانانی تەواوەتی بە پرۆگرامی مەشقی پزیشكی بۆ نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و خۆراكی منداڵان لەو نەخۆشخانەیەدا”.

بابەتی پێشتر

نەعلەکانی ستیڤ جۆبز بە 218 هەزار دۆلار فرۆشرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت رێڕەوی چەوتی حوكمڕانی راستبکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share