شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پشووی سەری ساڵدا كاركردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرەڕای پشووی سەری ساڵ، بەسەرپەرشتیی تیمەكانمان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و كۆمپانیای جێبەجێكار دەستیانكرد بە كۆنكرێتكردنی هەردوو سەقفی سەرەكی لە یەكتربڕی 17 كە دەكەوێتە سەر ڕێگای عەربەت- سلێمانی و كاركردن بەردەوامدەبێت”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، بە یەكێك لە ستراتیژیترین پڕۆژەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دادەنرێت و بە تەواوبوونیشی خزمەتێكی بەرچاو بە شۆفێران دەكات و ئاستەنگی هاتوچۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی كەمدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی: لە ئەمساڵدا 1757 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراوە

بابەتی دواتر

وەرزی دووەمی زنجیرەی Squid Game بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share