سودانی: دوای روخانی رژێمی سوریا ماهر ئەسەد نەهاتووەتە خاکی عێراقەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دەستوەردان لە کاروباری سوریا ناکەین و رژێمی بەشار ئەسەدیش هیچ داواکارییەکی لە عێراق نەکردووە و ئەو قسانەی باس لەوەش دەکەن ماهر ئەسەد دوای روخانی رژێمی سوریا هاتووەتە عێراق، راست نین.

محەمەد شیاع سودانی جەختیشی کردەوە کە عێراق رێگە بە هاتنە ناوەوەی چەک و گروپە چەکدارەکان لە سوریاوە نادات، راشیگەیاند، پەرۆشن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ سوریا بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت،  “حکومەتی عێراق و هێزه سیاسییه کان رێککەوتوون که دەستوردان له کاروباری سوریا نەکەن و بەشێک نابین لە دەستوەردانی ئاسیشی ئەو وڵاتە.”

سەبارەت بە کاروباری ناوخۆی عێراق، سودانی باسی لەوەکرد، لەگەڵ هێزە سیاسییەکان کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت و  کار لەسەر رێگایەکی روون و دیالۆگێکی نیشتمانی بەرپرسیارانە دەکەین بۆ ئەو مەبەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”. نەرمین…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share