هەسەدە: هێزەکانمان وەڵامی توندی هێرشی بەرفراوانی تورکیا و گرووپەکانی دایەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، وەڵامی توندی هێرشی بەرفراونی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە تورکیایان داوەتەوە، بە جۆرێک لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەوە تاوەکو کۆتایی رۆژەکە 22 چەکدار کوژراون و زیاتر لە 25ی دیکەش برینداربوون.

هەسەدە باسی لەوەکردەوە، هێزەکانیان لە لادێکانی باشووری رۆژهەڵاتی مەنبەج بەرپەچی توندی هێرشەکانی داوەتەوە، چەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەرەستەی سەربازی سەر بە گرووپەکان تێکشکێندراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر بەنداوی تشرین رایگەیاند، تورکیا و گرووپەکانی هەواڵی چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە و رایگەیاند، بەنداوی تشرین لەدەست هێزەکانی سوریای دیموکرات دایە و بە توندی پارێزراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە 10 رۆژە رووبەڕووبوونەوەی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی هەڵەبجە: ئەو مامۆستایەی دوورخرایەوە بە نایاسایی پۆستی راگری کۆلێژی یاسای وەرگرتبوو

سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایەی کە رایگەیاندبوو گوایە هۆکاری دوورخستنەوەکەی جێبەجێنەکردنی کاری نایاسایی بووە، لە راستیدا بەدەر…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی روونكردنەوە لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ سودانی و شكاندنی بایكۆت دەدەن

مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی ئەنجامی كۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و پرسی شكاندنی بایكۆت دەدوێن. مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی…
Total
0
Share