لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە دهۆک کەسێک گیانیلەدەستدا

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بەردەڕەش و ڕۆڤیا ڕوویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو كەسی تر برینداربوون.

پەیامنێرمان لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئەمشەو لەسەر ڕێگای نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی ڕۆڤیا و لە نزیک گوندی ئامنیان، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان ڕوویدا.

ڕووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێكدا ڕوویداوە و پەیامنێرمان وتی، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون.

هاوكاتی ڕووداوەكەی پارێزگای دهۆك، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە سەرنشینەكان برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی 26 ساڵە و خوێندکاری کولێژی ئەندازیارییە و نیشتەجێی قەزای بەردەڕەشە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی پۆلیسی کەلار گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەی…
Total
0
Share