عێراق دوو ڤاکسینی دیکەی کۆرۆنای پەسەند کرد

دەستەی نیشتمانیی دەرمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە دوو ڤاکسینی نوێی  دژی کۆرۆنایان بۆ بەکارهێنانی بەپەلە پەسەندکردووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی نیشتمانی دەرمانی عێراق ئاشکرایکرد، هەردوو ڤاکسینی ئەسترازێنیکا-ئۆکسفۆرد و ڤاکسینی سینۆفارمی چینی پەسەندکراون تاوەکو بەپەلە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنرێن.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە دیارترین هۆکارەکانی پەسەندکردنی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا-ئۆکسفۆرد دەگەڕێتەوە بۆ کەمی تێچووی هەر ژەمە ڤاکسینێکی کە دەکاتە (2.5) یۆرۆ کە بەرامبەرە بە سێ دۆلار، بەراورد بە هەر ژەمە ڤاکسینێکی فایزەر-بایۆنتێک کە تێچووەکەی دەکاتە نزیکەی 20 دۆلار و ژەمە ڤاکسینێکی مۆدێرنا کە تێچووەکەی 30 دۆلارە.

بەڵام ڤاکسینی سینۆفارم کاردەکات لەسەر بەهێزکردنی دەزگای بەرگری جەستەی مرۆڤ و کاردەکاتە سەر ئەو تەنە نامۆیانەی ڤایرۆسەکە کە لە جەستەدا هەن و ئەو پرۆتینەی دەوری ڤایرۆسەکەی داوە.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق پەسەندکردنی ڤاکسینی فایزەری ڕاگەیاند و بەپێی وتەبێژی وەزارەت یەک ملیۆن و 500 هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەرلەم مانگەدا دەگاتە عێراق.

بابەتی پێشتر

هەوڵێك هەیە بۆ هێرشكردنەسەر ئاهەنگی دەستبەكاربوونی بایدن "ژیانی سەرۆك لە مەترسیدایە"

بابەتی دواتر

خشتەی موچە ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share