دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداریی دەدات

دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداریی دەدات بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە بوونی هەورە بروسکە لە ئاسمانی عێراقدا لە ناوچەکانی باکووری عێراق.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەشی پێشبینی کەشوهەوای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە راپۆرتەکانی کەشوهەوای بەدەستگەیشتووە کە لە ئاسمانی پارێزگاکانی نەینەوا و دهۆک و هەندێک ناوچەی باکووری هەولێر چالاکی بوومەلەرزەیی و بارانبارین دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، لە هەر دۆخێکدا پێویست بە ئاگادارکردنەوەی دیکە بکات، ئەوا بڵاویدەکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا کەشناسیی هەرێم و دەستەی کەشناسیی عێراق راپۆرتەکانی کەشوهەوایان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوکرد یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵ لە رۆژی هەینیدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ فەرمانبەران: مووچەکانتان پارێزراوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە پێشکەشکردنی بودجەی ساڵی 2026 بە ئەنجومەنی نوێنەران دواکەوتووە، بەڵام مووچەی فەرمانبەران…
Total
0
Share