بەمەبەستی واژووکردنی گرێبەستی چوار قۆڵی بەرپرسانی دوو وڵاتی دیکە گەیشتنە بەغداد

هاوکات لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق، بەمەبەستی واژووکردنی گرێبەستێکی چوار قۆڵی وەفدێکی ئیماراتی و قەتەری گەیشتنە بەغداد.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەکە لە جاسم بن سەیف سلیتی وەزیری پەیوەندییەکانی قەتەر و سەهیل مەزروعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئابووری ئیمارات گەیشتنە بەغداد.

بڕیارە لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغداد ئەو بەرپرسانەی قەتەر و ئیمارات لەگەڵ عێراق و تورکیا رێکەوتنێکی چوار قۆڵی واژوو بکەن.

رێکەوتنە چوار لایەنییەکە پەیوەستە بە دەستکردن بە پرۆژەی رێگای گەشەپێدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سودانی:
مافەكانی کورد جێبەجێبکرێن و بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، “مافە…
Total
0
Share