لە لوبنان زەنگی کارەساتێکی تەندروستی لێدەدرێت

ماوەی دوو هەفتەیە پەتای کۆلێرا لە لوبنان بڵاوبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکە دەدەن، کە نەخۆشخانەکان ئیتر توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نییە.

وەزیری تەندروستیی لوبنان دەڵێت، بەشێکی زۆر لە تووشبووەکان نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێدا نییە، ئەوەش بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەی زیاتر و خێراتر کردووە، جەختیشیکردەوە، ئەگەر بەمجۆرە بەردەوامبێت ناتوانن لە نەخۆشخانەکان نەخۆش وەرنگرن و ئەوەش ڕووبەڕووی کێشەی گەورەیان دەکاتەوە.

وەزیری تەندروستی وتیشی، هەموو هەوڵەکان یەکدەخەن لە تواناکانی حکومەت، ڕێکخراوەکان، هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بەهاوکاری ژووری ئۆپەراسیۆنەکان تاوەکو بتوانن ڕووبەڕووی زیاتر تەشەنەکردنی پەتاکە ببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هۆکاری زۆربوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە منداڵاندا ئاشکرادەکات

لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی جیهان بەرزبوونەوەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لەنێو منداڵاندا مایەی نیگەرانییە، بەڵام نیشانەکانی چین و…
Total
0
Share