بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، پشووەكانی سەری ساڵ رێگرنابن لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 و هەر كات بڕیاری دابەشكردنی مووچە درا گەنجینە و بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە دەبن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، 631 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 11 لەلایەن بەغداوە نێردراوە و هەرێم چاوەڕێدەكات 430 ملیار دیناری مناقلەكە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویكردەوە، لە رۆژی چوارشەممە، 25ی 12ی 2024، تاوەكو رۆژی پێنجشەممە، 2ی 1ی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمی دەبێت.