وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە شیکردنەوە بۆ دانانی پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەکات

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم شاندێکی وەزارەتەکە، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی لەو وڵاتە کۆبوونەوە سەبارەت بە شیکردنەوەی هێنانی هێڵی ئاسن بۆ هەرێمی کوردستان.

لەسەر کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاندووە، ” شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کە بەسەردانێکی فەرمی لە وڵاتی ئەڵمانیان، لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان و زو جێبەجێکردنی دەکەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” لە چوارچێوە سەردانی شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بۆ ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، شاندەکە بەشداری سیمینارێکیان کرد کە لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی بەتایبەت بۆیان رێکخرابوو، دەربارەی پڕۆژەی هێڵی ئاسن و لایەنی هونەری و تەکنیکی و تێچوی پڕۆژەکە لەو وڵاتەو بەراوردکارییەک لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆژەکە لە هەرێمی کوردستان”.

لە سیمینارەکەدا، تواناو شێوازی کارەکانی کۆمپانیاکە و پڕۆژەکانی لەو وڵاتە خراوەتەڕوو، دواتر لە شاندەکە یەکێک لە پڕۆژەکانی کۆمپانیاکەی بەسەرکردەوە، کە لەئێستادا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەنجامدەدرێت، تیایدا شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەکان و قۆناغەکانی و ماوەی ئەنجامدانی پڕۆژەکەیان رونکردووەتەوە.

May be an image of road

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێک بە زیاتر لە پێنج هەزار دۆلاری دزراوەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ئەفغانستان کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە، کە بەھۆی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانییەوە پارێزبەندی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندامی…
Total
0
Share