گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە لایەن چەند کەسێکەوە کوژرا

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 3 ی تشرینی یەکەم لە دوو گەنج لەلایەن چەند کەسێکەوە بە سەختی بریندار کراون و ئەمڕۆ یەکێک لەو گەنجانە گیانی لە دەستداوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی شندوخا شەڕێک لە نێوان چەند کەسێکدا درووستبووە و دوو گەنج بە سەختی لەلایەن چەند کەسێکەوە بریندار کراون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمڕۆ بکوژ و تۆمەتباران خۆیان ڕادەستی پۆلیس کردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

پۆلیسی دهۆک ئاشکراشیکردووە، “بکوژ و تۆمەتباران بە مادەی 405 لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیراون و خۆشیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە”.

بابەتی پێشتر

حکومەتی ھەرێم بەشداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

بابەتی دواتر

بارزانی و فەیاز دۆخی ناوچەكانی مادەی 140 تاووتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share