وەزیری کارەبا: بە تێکڕا لەم مانگەدا 13 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دابینکراوە

وەزیری کارەبای هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، لەم مانگەدا بە تێکڕا 13 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دابینکراوە.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم لەبارەی هۆکارەکانی سنوورداریی کارەباوە ئاماژەی بەوەکردووە، کەمی غازی سروشتیی بۆ بەگەڕخستنی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا هۆکارن.

بە گوێرەی وەزارەتی کارەبا، لەماوەی مانگی حوزەیراندا، خواست لەسەر کارەبا لەم مانگەدا 4 هەزار و 800 مێگاواتە، بەڵام بەرهەمهێنانی کارەبا 3 هەزار و 989 مێگاوات بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی دەکەینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کەلار دەکەینەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share