سۆران عومەر: هەفتەیەكە مووچەی مانگی 11 هاتووە و مووچەی مانگی 10ی پێدراوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەیەكە مووچەی مانگی 11هاتووە، بەڵام وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 10ی پێداوە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە مووچەی مانگی 11 هاتووە و مووچەی مانگی 10ی پێدراوە و هەرێم ئامادەنەبووە یەك دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبكات.

ئەمڕۆ دووشەممە، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم هات و پێشتریش وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە حكومەتی عێراق بڕی 631 ملیاری وەك تەموویلی مووچەی مانگی 11 ناردووە.

بابەتی پێشتر

پزیشكێک ئەو خۆراکانە دیاریدەکات کە پێویستە لە وەرزی زستاندا بخورێت

بابەتی دواتر

20 تا 50 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share