ئەو كارمەندەی بەرگریی شارستانیی دهۆك كە لە ڕووداوێكدا سووتا گیانیلەدەستدا

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، یەكێك لەو كارمەندانەی لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگرێك لە سنووری ناحیەی دۆمیز بە سەختی برینداربوو، گیانیلەدەستدا.
بێوار عەبدولعەزیز لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای ئەوەی 5ی ئەم مانگە ڕێپێدراو جەلال محەمەد زەینەدین لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگرێك لە تانكەرێكی سووتەمەنی لە سنووری ناحیەی دۆمیز بە سەختی برینداربوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەو كارمەندە لە ڕووداوەكەدا 80% جەستەی سووتابوو دوای چەند ڕۆژێك مانەوەی لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە،…
Total
0
Share