پزیشكێک ئەو خۆراکانە دیاریدەکات کە پێویستە لە وەرزی زستاندا بخورێت

لەگەڵ هاتنی وەزری زستان و ساردبوونی کەشوهەوادا، یەکێک لەو بابەتانەی کە لای خەڵکی دەبێتە جێگای گرنگیی، بابەتی خۆراکی گونجاوە بۆ وەرزی زستان و پاراستنی بەرگری جەستەی مرۆڤ.

د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسۆڕی زانستی خۆراک بە تۆڕی میدیایی ئیستای راگەیاند، لە وەرزی زستان و کەشوهەوای ساردا کۆمەڵێک خۆراک هەیە کە مرۆڤ بۆ پاراستنی تەندروستی و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستەی پێویستە بیخوات، کە بریتین لەم خۆراکانە.

1- میوە مزرەمەنییەکان، وەک: هەنار، سێو، کێوی.

2- پاقلەمەنیەکان، وەک: شۆربای نیسک، نۆکاو، لۆبیا، ماش.

3- ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر بە بەرژاوی.

4- سینگی  مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری

5- دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی، تۆوی شیاو شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.

6- چەرەسات، وەک: گوێز و بادەم و دەنکە کولەکەو گازۆ.

7- زەنجەبیل.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share