كەركوك.. چەند حەشارگەیەكی داعش خاپووركران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، چەند حەشارگەیەكی داعشیان لە سنووری قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای كەركوك خاپووركردووە و سێ كەسیشیان دەستگیركردووە كاریان بۆ داعشكردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا شانەی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بۆردومانی چەند حەشارگەیەكی چەكدارانی داعشیان كردووە لە وادی شای سەر بەقەزای داقوق لە پارێزگای كەركوك.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە نزیک گوندی خازر، هێزە ئەمنییەكان سێ کەسی سەربە ڕێکخراوی داعشیان دەستگیرکردووە، کە زانیارییان لەسەر بازگە و خاڵە سەربازییەكان کۆدەکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندان دژی زیندانیکردنی شێروان شێروانی دەکرێت و لە دهۆی ئاسایش رێگری دەکات

ژمارەیەک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسان لە سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندانیان دژی سزادان و زیندانیکردنی شێروان شێروانی و بەرتەسککردنەوەی…
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: 15 تا 100 ملیۆن بە قەرز دەدرێتە ئەو كەسانەی بیرۆكە و پڕۆژەیان هەیە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ بانكێكدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژووكراوە لە بەرژەوەندیی دەرچووانی بەشی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری…
Total
0
Share