ئاگاداریەكی بەپەلە بۆ هاوڵاتییان.. مامەڵەیەك رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی جەردی ساڵانە و پاكتاوكردنی كاروباری ژمێریاری لە سبەینێوە مامەڵەی كارتی نیشتیمانی رادەگیرێت و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان و فەرمانگانەكانی كارتی نیشتمانی سنووری پارێزگای سلێمانی نەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان و بەمەبەستی ئەنجامدانی (جەردی ساڵانە) و (هەڵگرتنی سەرەتاكان) و (ئەنجامدانی ئاماری ساڵانە) و (پاكتاوكردنی كاروباری ژمێریاری) رۆژی سێشەممە لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرجەم فەرمانگەكانی ئیشوكار و مامەڵەی كارتی نیشتمانی رادەگیرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان و فەرمانگانەكانی كارتی نیشتمانی سنووری پارێزگای سلێمانی نەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە ماوەی رابردوو زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە قیرتاوكردن ئەنجامدراوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی تووی مەلیك تەواوكران و نۆژەنكردنەوەی شەقامی فولكەی نالی، شەقامی سەركارێز…
Total
0
Share