وەرزشکردن چەندین سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە، هەربۆیە کۆمەڵێک راهێنان دیاریکراوە بۆ ئەو کەسانەی تەنانەت کاتییان نییە بڕۆن بۆ هۆڵە وەرزشییەکان و بەردەوام ماڵەوەن.
دەزگای تەندروستی نیشتیمانیی بەڕیتانیا بڵاوی کردووەتەوە، وەرزشکردنی بەردەوام چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە وەک: باشترکردنی تەندروستی دڵ و چالاکبوونی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، کە ئەمەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
هاوکات، ئاماژە بە چەندین راهێنان و جوڵەی وەرزشی دراوە، کە دەتوانیت لە ماڵەوە بە تەنها ئەنجامی بدەیت و پێویستی بە رۆیشتن بۆ هۆڵی وەرزشی نییە، وەک ئەم جۆرانە.
شناوکردن
بەرزکردنەوەی قورسایی
بازدان
پەتپەتێن
راهێنانی پایسکیل بۆ قاچەکان
نەرمە راکردن (بەشێوەی کەم)
هاوکات، ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر بەشێوەیەکی گونجاو ئەم وەرزشانە وەک رۆتینێکی رۆژانە و هەفتانە ئەنجامبدرێت کاریگەری سوودە تەندروستییەکەی باشتر و ئەرێنیتر دەبێت، چونکە ئەم کۆمەڵە راهێنانە یارمەتی زیادکردنی هێزی ماسولکەکان و پاراستنی تەندروستی ئێسک و باشترکردنی هاوسەنگی و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان دەدەن.