مەزڵوم عەبدی: پێویستە یەکێتیی کورد بۆ کورد بڕیار بدات

فەرماندەی هێـ.ـزەکانی سـ.ـوریای دیمـ.ـوکرات، پێشوازی لە د. مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی ئایینی دیاری رۆژئاوای کوردستان، کرد لە قامیشلۆ و لە دیدارەکەدا دۆخی ناوچەکە و یەکێتیی کوردان لە قۆناغی نوێی ناوچەکە باس کران و مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، “پێویستە یەکێتیی کورد بۆ کورد بڕیار بدات”.

د. مورشید خەزنەوی لەسەر دیدارەکە رایگەیاند، هەنگاوەکانی مەزڵوم عەبدی و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ یەکێتیی کوردان لە رۆژئاوای کوردستان هەڵوێستێکی ئەرێنییە و سەرەڕای ئەوەی داوای دیداری لە ئەنەکەسە کردووە، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون وەڵامی دیدارەکە بدەنەوە.

د. مورشید خەزنەوی ئاماژەی بەوەشکرد، مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، پێویستە یەکێتیی کورد بڕیار بۆ کورد بدات و هەڵوێستەکەی جێگەی دەستخۆشی و ستایشە، د. مورشید خەزنەوی وتیشی، “من هاتووم ئەو کەسانە ئاشکرا بکەم کە کاری خراپ دەکەن.”

ناوبراو دووپاتیشیکردەوە، رووداوەکانی دەوروبەری کۆبانێ نیشانی دەدەن کە دەبێت یەکگرتوو بین و پاراستنی کۆبانێ ئەرکی هەموو لایەکمانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا

تۆمەتباری رووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە بەدواداچوون…
Total
0
Share