پزیشکەکەی بایدن: تەندروستیی سەرۆک باشە بەڵام هێشتا کۆرۆنای تێنەپەڕاندووە

کیڤن ئۆکۆنور پزیشکی کۆشکی سپی جەختدەکاتەوە، کە تەندروستیی جۆبایدن زۆر باشە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستاش پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیڤن.

پزیشکەکەی بایدن باسی لەوەکردووە، جۆ بایدن بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کەرەنتینە و چارەسەر وەرگرتن تا کاتێک پشکنینەکانی کۆرۆنا نێگەتیڤ دەبن و لە گۆشەگیریی تەندروستی دەردەچێت.

ئۆکۆنور دەڵێت، “ئێستا سەرۆک تەندروستیی باشە، نیشانەکانی تا، بێهێزی، فشاری خوێن و لێدانی دڵی بەتەواوی ئاسایین، هەروەها ڕێژەی ئۆکسجینیشی ئاساییە و سییەکانی پاکن، بەڵام کۆرۆنای تێنەپەراندووە و پشکنینەکانی پۆزەتیڤن”.

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ئێستا تەمەنی 79 ساڵە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە کەرەنتینە هەتەدەرەوە دوای ئەوەی پشکنینەکانی کۆرۆنای نێگەتیڤ بوون، لەکاتێکدا 21ی مانگی تەمموز تووشبوونی بە کۆرۆنا ئاشکراکرابوو، بەڵام جارێکی دیکە ڕۆژی شەممە دوای دوو ڕۆژ پشکنینی کۆرۆنای جۆ بایدن پۆزەتیڤ دەرچوون و دووبارە تووشبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیەندرا.

ئۆکۆنور تووشبوونەوەی بایدن بە کۆرۆنا لە ماوەی دوو ڕۆژدا بە حاڵەتێکی کەم ناودەبات کە کەمترین نەخۆشەکان تێیاندا ڕوودەدات بەتایبەت ئەوانەی چارەسەری پاکسلۆڤید بەکاردەهێنن کە بەرهەمی کۆمپانیای فایزەرە و بۆ ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت کە مەترسیی زۆریان لەسەرە.

بابەتی پێشتر

جبەخانە ئەتۆمییەکانی چوار هێندە زیادکردووە.. تایوان: چین نزیکە لە هێرشکردن

بابەتی دواتر

هەسارەی زەوی باجی ناكۆكییەكانی واشنتن و پەكین دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share