تەندروستیی جیهانی: ماددەیەکی ژەهراوی لە شروبی منداڵاندا هەیە و دەبێتەهۆی مردنیان

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی زەنگی مەترسیی لێدەدات سەبارەت بە شرووبی منداڵان و داوا لە دەسەڵاتدارانی تەندروستی دەکات، هەنگاوی خێرا و هاوبەش بگرنەبەر بۆ پاراستنی منداڵان لە دەرمانی ژەهراوی ناو شرووبی کۆکە کە ساڵی ڕابردوو بووە هۆی مردنی سەدان منداڵ لە جیهاندا.

لە ڕاگەیەندراێکدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 300 منداڵ کە زۆربەیان تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵەوەبووە، بەهۆی کێشەی گورچیلە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەو جۆرە شرووبە لە وڵاتانی گامبیا، ئەندەنوسیا و ئۆزبەکستان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دەرمانەی کۆکە بەبێ ڕەچەتە بەردەستە ڕێژەیەکی بەرزی دیئیتیلین گلایکۆڵ و ئیتیلین گلایکۆڵی تێدایە، ئەو ماددانە ڕێکخراوەکە بە ماددەی کیمیایی ژەهراوی دایناون کە ماددەی کوشندەن، تەنانەت ئەگەر بە ڕێژەیەکی کەمیش بخورێت و هەرگیز نابێت لە چارەسەرەکاندا بەکاربهێنرێت.

جگە لەو وڵاتانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ڕەنگە ئەم دەرمانانە لە وڵاتانی فلیپین، تیمۆر لێست، سەنیگال و کەمبۆدیاش بفرۆشرێن و داوای لە 194 وڵاتی ئەندام کردووە ڕێوشوێن بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە مردنی زیاتری منداڵان بەوهۆیەوە.

جێگای سەرنجە کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشتر لە مانگی تشرینی یەکەم و سەرەتای ئەم مانگەدا هۆشداری دابوو لەوبارەیەوە، بەمەبەستی ئەوەی داوای کشانەوەی شرووبی کۆکە بکەن کە لەلایەن کۆمپانیای هیندی مایدن فارماسیوتیکاڵز و ماریون بایۆتێکەوە دروستکراوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای خۆی بۆ کشاندنەوەی بەرهەمە ئاماژەپێکراوەکان دووپاتکردەوە، بە شێوەیەکی فراوانتر داوای لە وڵاتان کرد دڵنیابن لەوەی کە دەرمانەکان بۆ فرۆشتن لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە پەسەندکراون و ڕێگەپێدراون.

بابەتی پێشتر

فێڵ لە هاوڵاتییان دەكرێت<br>غازی كەم دەكرێتە بوتڵەوە و بە نرخی پڕ دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

ئانۆ جەوهەر: "دوو جار قورئانم خەتم کردووە بەڵام نازانم دەستنوێژ بشۆم"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریكا گومان لەسەر چۆنێتیی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ووهان دێنێتەوە بەرباس

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا، دووبارە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ی چینەوە دێنێتەوە بەرباس، ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیارییە…
Total
0
Share