شاشەی مۆبایلەکەت پیسترە لە سیفۆنی توالێت

پزیشکێکی ڕوسیی پسپۆڕ لە نەخۆشییە گواستراوەکان هۆشداری لە ژمارەیەک میکرۆبی ترسناک دەدات کە لەسەر شاشەی مۆبایلەکانمان دەژین و دەبنەهۆی توشبوون بە نەخۆشییە گوستراوەکان.

ناتالیا ئۆچینسکایا ڕایگەیاندووە، ئەنجامی توێژینەوەکان لە زانکۆی سۆرای بەریتانی دەریانخستووە، شاشەی مۆبایل ناوندێکی تەواو لەبارە بۆ مانەوە و گەشەی ژمارەیەک بەکتریا و میكرۆبی مەترسیدار کە هۆکارن بۆ توشبوون بە نەخۆشیی جۆراوجۆر.

زاناکان لە توێژینەوەکانیاندا 30 تەلەفۆنی زیرەکی کەسانی ئاساییان بەکارهێناوە و دەرکەوتووە، شاشەی مۆبایلەکان 18 جار پیسترن لە سیفۆنی توالێتەکان.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو بەکتریایانەی لەسەر شاشەی مۆبایلەکانن هۆکاری نەخۆشیی جۆراوجۆرن لەوانە، هەوکردنی پێست، کێشە لە ڕیخۆڵەکان، هەوکردنی سییەکان، هەوکردنی بەشێک لە خانەکانی مێشک.

ئەو پزیشکە ڕوسییە ئامۆژگاریی بەكارهێنەران دەکات، شاشەی مۆبایلەکانیان بە کلینیکسی لابەری بەکتریا، کهول و ماددە پاکژکەرەوە تایبەتەکان پاکبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

جەیمس لە تورکیاوە بۆندی فەرمی پێشکەشکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share