ئەمڕۆ چوارەم رۆژی دابەشکردنی مووچەیە و مووچەی چوار وەزارەت و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ چوارەم رۆژی دابەشکردنی مووچەیە و مووچەی وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەت داد و ئەنجومەنی دادوەری و ئەوقاف و کاروباری ئاینی دابەشدەکرێت.
بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سبەی و دووسبەی ماوە و کۆتاییدێت.
چاوەڕوان دەکرێت بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێ، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.