ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئارامبوونەوەیە

ئەمڕۆ بە رۆژی جیهانی مێدیتەیشن لە جیهاندا دادەندرێت، کە بەمانای ئارامبوونەوەی دەروونی مرۆڤ دێت.

بەرواری 21ی12ی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی مێدیتەیشن یان “ئارامبوونەوە” لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرانسەری جیهاندا کرداری ئارامبوونەوە ئەنجام دەدەن بە 200 بۆ 400 ملیۆن کەس دادەندرێت، کە لە هەموو تەمەن و نەتەوە جیاوازەکان پێکدێن.

هاوکات، وڵاتی هیندستان بەیەکەم وڵات دادەندرێت کە زۆرترین کەس تیایدا ئارامبوونەوە ئەنجام دەدات، کە بریتییە لە 80 ملیۆن کەس.

سوودەکانی مێدیتەیشن چییە؟

رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماژەی بەوەداوە کرداری “ئارامبوونەوە” کۆمەلێک سوودی تەندروستی هەیە بۆ مرۆڤ وەک: کەمبوونەوەی قەلەقی و دڵەراوکێ، کەمبوونەوەی فشاری دەروونی، زیادکردنی ئاستی تەرکیز و سەرنجدان، لەگەڵ چەندین سوودی تری تەندروستی.

هاوکات، پسپۆڕانی زانستی دەروونناسی، جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییەکانی وەک “نوێژکردن، خوێندنی قورئان” بەجۆرێک لە جۆرەکانی میدیتەیشن “ئارامبوونەوە” دادەنێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هۆکاری زۆربوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە منداڵاندا ئاشکرادەکات

لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی جیهان بەرزبوونەوەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لەنێو منداڵاندا مایەی نیگەرانییە، بەڵام نیشانەکانی چین و…
زیاتر ببینە

ئامانج 20%ی هاوڵاتییان بوو
تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی خۆڤاكسینكردن لە چاوەڕوانكراو زیاتردەبێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێدەکات ڕێژەی ئەوانەی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا وەردەگرن بگاتە سەروو 20%ی کۆی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش…
Total
0
Share