بەغداد بڕە پارەیەك بۆ هەرێم دەنێرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەغداد بڕی 130 ملیار دیناری تایبەت بە پارەی گەنمی جووتیاران دەنێرێت و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی هەیە و تەنها رێكارە كارگێڕیی و داراییەكانی ماوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بارزگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا راگەیاند، كۆی پارەی تایبەت بە گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان 560 ملیار دینارە و بەشێكی زۆری نێردراوە و تەنها 130 ملیار دیناری ماوە كە چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق ئەو پارەیەی تایبەت بە گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، ” ئەو 130 ملیار دینارەی كە تایبەتە بە شایستەی جووتیاران بەغداد رەوانەی دەكات و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی هەیە و تەنها رێكارە كارگێڕیی و داراییەكانی ماون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی…
زیاتر ببینە

هێزێكی ڕۆژهەڵات شەهیدبوونی دوو گەریلا و توركیاش “كوشتنی” بەرپرسێكی پەكەكە ڕادەگەیەنن

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یه‌ره‌كه‌) شەهیدبوونی دوو گەریلای له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووی گوندی گەڵاڵە ڕاگەیاند و توركیاش كوژرانی…
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: رۆژ لە دوای رۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و دابەزینی پلەكانی گەرماوە، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر بەرزبووەتەوە…
Total
0
Share